
"14ی فێبریوه‌ری ڕۆژی ڤالینتاین"
وه‌رگێڕانی له ئینگلیزیه‌وه: سه‌باح حوسێن
چه‌پكێك گووڵهباخی درێژ،
هێنران بۆ ئێره ئه‌مڕۆ
به‌ڕێكی له كاغه‌زێكی نه‌رم پێچرابوون،
ئای كه چ دیمه‌نێكی دڵڕفێن بوو!
هه‌روه‌ك فریشته‌كان ڕازاندبێتیانهوه،
جیبسۆفیلیاو سه‌رخه‌سی دره‌وشاوه‌ی سه‌وز
به‌نه‌رمی له‌نێو گووڵهكاندا جێكرابوون،
تا دیمه‌نێكی شكۆدار ببه‌خشێ،
گووڵهكان باریك و درێژ بوون
له زمانی كارتی خۆشه‌ویستی ئهڤیندارهكهمهوه ده‌دوان،
هه‌ر گووڵێك ده‌ربڕینێكی ئارامبه‌خش بوو
له‌به‌رده‌وامی و تۆخی خۆشه‌ویستی.
خه‌یاڵ ده‌مباته‌وه كاتێك بۆنی عهترهكانیان ده‌كه‌م
خه‌ون به ڤالینتاینهكهمهوه ده‌بینم
خه‌ون به‌و ڕۆژه‌وه ده‌بینم كه له‌سه‌ر باڵه‌كانی ڕاده‌كشێم
خه‌ون ده‌مباته‌وه ئه‌وكاته‌ی كه باڵه‌كانی هی منن
چه‌پكێك گووڵهباخی درێژ
هێنران بۆ ئێره ئه‌مڕۆ
له‌گه‌ڵ په‌یامێكدا كه لێوان لێو بوو له ماچ و خۆشه‌ویستی
به‌ڕێگای ڤالینتاینهكهمدا نێردرابوو.
شیعری: Frances Bacon
ژێده‌ر: Faces of Love A Poem for Everyone

