Friday, October 15, 2004

ماوه‌ی ڕابردوو، به‌شی کۆمێنته‌کانی بڵاگه‌ کوردییه‌کان، که‌ ڕاژه‌یه‌کی Kurditgroup ــه تووشی هێرشێکی گه‌وره‌ ببوو له‌لایه‌ن کۆمێنت نووسی نه‌خوازراو که‌ له‌ کۆمێنته‌کانیان لینکێکیان داده‌نا بۆ چه‌ند سایتێکی کڕینی داو و ده‌رمان. دوای سڕینه‌وه‌یان ڕۆژانه‌، کاره‌که‌ زۆر قوورسبووبوو، که‌ ژماره‌یان ده‌گه‌یشته‌ تا 70 کۆمێنت له‌ ڕۆژێکدا و ده‌بوایه‌ هه‌رده‌م ئاگاداری بیت.

دوای تاقی کردنه‌وه‌یه‌کی زۆر له‌گه‌ڵ هه‌موو زانیارییه‌کانی ئه‌و کۆمێنته‌ نه‌خوازراوانه‌ که‌ به‌ comment spam ده‌ناسرێن، بووه‌ هۆی سڕینه‌وه‌ی به‌شێک له‌ کۆمێنته‌کان که‌ جێگای داخێکی گه‌وره‌بوو، به‌تایبه‌تی که‌ ته‌مه‌نی هه‌ندێکیان زیاتر له‌ دوو ساڵ ده‌بوون.

What is Comment Spam

به‌ڵام دیاربوو تاقیکردنه‌وه‌کان بێسوود نه‌بوون. ئه‌گه‌ر سه‌یری ژێر لۆگۆی کوردئاتیگرووپ بکه‌یت ئه‌م چه‌ند وشه‌یه‌ی ئاینشتاین ده‌خوێنیته‌وه‌ که‌ ده‌ڵێت: که‌سێک هه‌ڵه‌ی نه‌کردبێت، دیاره‌ هیچ شتێکی نوێی تاقی نه‌کردۆته‌وه‌.

یه‌ک له‌و ڕێگایانه‌ی تاقیم کردنه‌وه‌، بلۆککردنی کۆمێنت بوو به‌ پێی وشه‌ی نووسراو، یاخود ژماره‌ IP کۆمێنت نووس، به‌ڵام هه‌ردووکیان هه‌رده‌م له‌ گۆڕان دان.

ئه‌م کۆمێنتانه‌ له‌لایه‌ن که‌سێکه‌وه‌ نانووسرێن، به‌ڵکوو سکریپتێکه‌ که‌ پێی ده‌گوترێت رۆبۆت، له‌ دووره‌وه‌ به‌ هه‌زاران کۆمێنت بۆ سایتی جیاجیا ده‌نێرێت.

بۆ بلۆککردنی ئه‌مانه‌ تا ئێستا چه‌ند ڕێگایه‌ک زۆر باون:

- به‌ پێی ژماره‌ی IP ئه‌و کۆمپیوته‌ره‌ی کۆمێنت ده‌نێرێت.

به‌ڵام ئه‌مانه‌ به‌ ڕۆژ ده‌گۆڕێن و له‌ زیادبوون دان.

- به‌ پێی وشه‌یه‌کی دیاریکراو. ئه‌م وشانه‌ش به‌ هه‌مان شێوه‌ ده‌گۆڕین، تا تۆ وشه‌یه‌ک بلۆک ده‌که‌یت ئه‌مان وشه‌یه‌کی تر به‌کارده‌هێنن.

- به‌پێی دۆمه‌ینی ئه‌و لینکه‌ی که‌ ریکلامی بۆ ده‌که‌ن. به‌ڵام ئه‌م لیسته‌یه‌ گه‌یشتۆته‌ زیاتر له‌ 2000 دۆمه‌ین و ڕۆژ به‌ ڕۆژ گه‌وره‌ده‌بێت و کردنه‌وه‌ی سایته‌کان تا ڕاده‌یه‌ک قورس ده‌کات. جگه‌ له‌مه‌ش مه‌رج نییه‌ لینک ڕاسته‌وخۆ بۆ ئه‌م سایتانه‌ بکرێن به‌ڵکو له‌ شوێنێکه‌وه‌ ده‌تنێرێته‌ شوێنێک redirecting، بۆیه‌ ئه‌م ڕێگه‌یه‌ له‌ هه‌موویان نا سه‌رکه‌وتووتره‌و له‌ هه‌مووشیان زیاتر باوه‌، سه‌یری لیستی Jay Allen بکه‌:

The List.



ئه‌و ڕێگایه‌ی من به‌کاری ده‌هێنم، شتێکی نوێ دخاته‌ ئه‌م بواره‌وه‌، که‌ زۆر ئاسانه‌ و پێویست به‌ لیستی ڕه‌ش و شتی واناکات، و سوودی ده‌بێت بۆ هه‌موو کۆمێنت-سیستمه‌کانی جیهان بۆیه ئه‌گه‌ر کات ڕێگا بدات کورته‌یه‌کی به‌ ئنگلیزی ده‌خه‌مه‌ ڕوو:



له‌ فۆرمی نووسینی کۆمینت چه‌ند بۆشاییه‌ک هه‌ن که‌ ده‌بیت پڕبکرێنه‌وه‌، وه‌ک ناو و ئیمێل و ئه‌دره‌س و خودی کۆمێنته‌که‌. ئه‌م بۆشاییانه‌ له‌لایه‌ن رۆبۆته‌وه‌ به‌ جوانی پڕده‌کرێنه‌وه‌ و ده‌چنه‌ ناو داتابێیسه‌وه‌.

و له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ندیک بۆشایی به‌ ناچاری ده‌بێت پڕبکرێنه‌وه‌، بۆ نموونه‌ ناو، بۆیه‌ رۆبۆت به‌ ناچاری هه‌موو بۆشاییه‌کان پڕده‌کاته‌وه‌ تا هه‌ڵه‌ ڕوونه‌دات. رۆبۆت ناتوانێت بزانێت کام بۆشایی پێویسته‌ پڕبکرێته‌وه‌.

لێره‌ CSS کاری خۆی ده‌کات. بۆشاییه‌ک ده‌خه‌ینه‌ ناو فۆرمه‌که‌، ناوی ده‌نێین webaddress، و ده‌یخه‌ینه‌ ناو دوو تاگی css ی شاراوه‌ که‌ میوانێکی ئاسایی نایبینێت






Monday, October 11, 2004

مردنی سووپه‌رمان، کریستۆفه‌ر رییڤ، له‌ ته‌مه‌نی 52 ساڵی دوای له‌کارکه‌وتنی دڵ.



ئه‌گه‌ر سووپه‌رمان بمرێت، ئه‌ی ئێمه‌ چی بکه‌ین؟